بەوێنە.. لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشە ئاسمانیەکان بەڕێوەچوو

- 4/19/2018 9:05:00 PM 9647 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان- ئارام نەجم 

بە دروشمی "لە ئاسمانی پایتەختی ئاشتییەوە شار گوڵباران دەکەین" دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشە ئاسمانیەکان بەڕێوەچوو. 

یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشە ئاسمانیەکانی پاراگلایدەر پاراماتۆڕو باڵۆن و سکای دایف و  فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ناوچەی نەورۆَڵی لەپارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامدا کە ( ١٠)یانە لە عێراق و تورکیاو ئێران و کوردستان بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەوان بەشداربوون .
 
لە دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشە ئاسمانیەکان, بۆ یەکەمین جار لە عێراق و کوردستان فڕینی تەندەمی سێ نەفەری ئەنجامدرا. 

یانەی ئاسمانی ھەڵەبجە لەساڵی ٢٠١٦ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووەو لە ئێستادا خاوەنی ١٥  فڕۆکەوانە ھاوشێوەی یانە وەرزشیەکانی دیکەی کوردستان بە دەست گرفتی داراییەوە دەناڵێنێت .

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP