پۆلیسى خانه‌قین: شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان پۆلیس و چه‌كدارانى نه‌ناسراو روویداوه‌

- 4/18/2018 11:27:00 PM 5781 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - سالار محه‌مه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خانه‌قین رايگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى گشتى خانه‌قین - دیاله‌، شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزێكى پۆلیس و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار رویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو پۆلیس و هاوڵاتیه‌ك برینداربوون و چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵهاتوون.



سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسى خانه‌قین به‌ خه‌ندان-ى رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه له‌سه‌ر رێگاى گشتى خانه‌قین - دیاله‌، بازگه‌یه‌كى نایاساییان دانابوو رێگریان له‌ شۆفێرێك كردووه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رى حكومى بووه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان هه‌وڵى كوشتنى شۆفێره‌كه‌یان داوه‌، شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌و برینداریان كردووه‌ ،دواتر شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان چه‌كداره‌كان و هێزێكى پۆلیس روویداوه‌ كه‌نزیك بوون له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسى خانه‌قین وتیشى ، له‌و شه‌ڕه‌دا دوو پۆلیسى و شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ هه‌ڵهاتووه‌كه بریندابوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون دواتر چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییه‌كه‌یان بردوه‌و به‌ره‌و شوێنكى نادیار رۆیشتوون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP