کاندیدى ژماره ١٠ى لیستى هاوپهیمانى لە هەولێر: پرۆژەی خانەنشینی تۆپێک بوو حکومەت هەڵیدایە گۆڕەپانی پەرلەمان
-
4/17/2018 11:50:00 PM
1371 جار خوێندراوەتەوە
خەندان- خۆزگە عەزیز
کاندیدى ژماره ١٠ى لیستى هاوپهیمانى بۆ دیموكراسى و دادپهروهرى له هەولێر رایگهیاند، یاسای چاکسازی لە مووچەی خانەنشین و پلە تایبەتەکاندا لە بنەمادا کێشەی حکومەت بوو نەک پەرلەمان، تۆپێک بوو حکومەت هەڵیدایە گۆڕەپانی پەرلەمان.
شۆڕش عومەر، له بەرنامەی ڕۆژ باسی كهناڵى خهندان-دا رایگهیاند، کیشەی یاسای خانەنشینی حکومەت خۆی دروستی کردووە، دەیویست بەشێوەیەک لە شێوەکان پەرلەمانیش ئالوودە بکات بە کێشەکانی خۆیەوە، دەیویست وای نیشان بدات، ئەوان بە پێی یاسا کاردەکەن و پەرلەمان پێویستە ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە.
هەروەها وتیشی" لە کاتێکدا کە پەرلەمان خۆی نەیدەویست ئەوە بکات، بەڵام ئەوان لاوازی پەرلەمانیان قۆستەوە و پرۆژەکەیان بردە پەرلەمان، کە ئەمەش بۆ خۆی جۆرێک بوو لە سووکردنی پەرلەمان".
هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١٥٣ بەشداری هەڵبژاردن دەکات، هەروەها لە ناوچە جێناكۆكەكانیش بە ژمارە ١٨٣ لە چوارچێوەی لیستی نیشتیماندا بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
