ئه‌ردۆغان: باش ده‌زانین، عه‌فرین راده‌ستى كێ ده‌كه‌ینه‌وه‌

- 4/10/2018 4:03:00 PM 17061 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، راده‌ستكردنه‌وه‌ى عه‌فرین به‌ رژێمى سوریا هه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن، شاره‌كه‌ راده‌ستى كێ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌ڕله‌مان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى روسیا بۆ ئه‌وه‌ى عه‌فرین راده‌ستى سوریا بكرێته‌وه‌ وتى"ئه‌م بۆچوونه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌".

"ئێمه‌ زۆرباش ده‌زانین عه‌فرین رادەستی كێ دەکەینه‌وه‌. پێویستە سەرەتا باس لە راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سووریا كه‌ له‌ژێر ده‌ستی وڵاتانی دیكه‌دایه‌، بكرێت، كه‌ی كاتی هات عه‌فرین راده‌ستی عه‌فرینییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ له‌ده‌ست ئێمه‌دایه‌ و نه‌ك به‌ڕێز لاڤرۆڤ"ئه‌ردۆغان واى وت.

دوای 58 رۆژ لە بەرگری سەختی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، 18ی مانگی رابردوو سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا چوونە ناو كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان-ەوە، بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، بە هەزاران هاوڵاتیش ئاوارەبوون.

نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP