هێڤی مستەفا: خەڵكی عەفرین پێویستی بە گرەنتی نێودەوڵەتی هەیە

- 4/7/2018 11:23:00 AM 2550 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین رایگەیاند، خەڵكی عەفرین بۆ بۆ گەڕاندنەوەیان بۆسەر ماڵوحاڵی خۆیان پێویستیان بە گرەنتی نێودەوڵەتی هەیە.

هێڤی مستەفا لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز ئاماژەی بەوەكردووە، "دوێنێ بە شاندی نەتەوە یەكگرتووەكانمان وتووە گەلی عەفرین پێویستی بە بەتانی و شتومەك نیە، بەڵكو دەیانەوێت لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا بگرێنەوە بۆ سەر خاك و زێدی خۆییان".

هێڤی مستەفا جەختی لەوەكردەوە "دەمانەوێت لە ژێر چاودێری شاندێكی نێودەوڵەتی بگەڕێنەوە عەفرین".

دوای 58 رۆژ لە بەرگری سەختی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، 18ی مانگی رابردوو سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا چوونە ناو كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان-ەوە، بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، بە هەزاران هاوڵاتیش ئاوارەبوون.


نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP