پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک یەکلايی نەکراوەتەوە

- 3/31/2018 2:36:00 PM 691 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان- سالارمحەمەد


فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک بەردەوامن. 

جەعفەر شێخ مستەفا بە خەندان-ی راگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری پارێزگای کەرکوک بەردەوامن.

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ھێزەکانی پێشمەرگە لەشاری کەرکوک کشانەوە، ھێزەکانی سوپای عێراق و دژە تیرۆری عێراق، شوێنی ھێزەکانی پێشمەرگەیان گرتەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP