بەوێنە.. تەواوکاریی کۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی

- 2/5/2018 9:25:00 PM 23211 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- رەنج عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی شوبات، ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، ئەنجومەنی گشتیی هەڵبژارد و 15 هاودیدی بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دیارییکرد.

قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان تۆماركرا.

هەروەها 27ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لەرۆژی 10ی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشدا، لەشاری سلێمانی کۆنگرەی دامەزراندنی بەست.
 



































































Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP