هیتلەر لەگەڵ خۆیدا خەونێکی دەباتە گۆڕەوە

- 2/5/2018 6:09:00 PM 20424 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام قەفتان


ئەدۆڵف هیتلەری راوێژکاری گەورەی پێشووتری ئەڵمانیاو سەرۆکی حزبی کرێکارانی (نازی) پێشوو، جگەلەوەی پیاوێکی سەربازی بوو کە وەک باسی لێوەدەکرێت ئالوودەی جەنگ بووەو هەوڵی داگیرکردنی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی داوە، لە پاڵیدا نیگارکێشێکی دەستڕەنگین بووەو چەندین تابلۆی جۆراوجۆری لە ژیانیدا نەخشاندووە.

هیتلەر یەکێك لە خەونەکانی ئەوەبوو ببێتە نیگارکێشێکی ئەکادیمی، بۆ ئەو مەبەستە لەساڵی 1907 دوو جار داوای پێشکەش بە زانکۆی ڤیەننای پایتەختی نەمسا کردووە بۆ ئەوەی ببێتە خوێندکار و خەونەکەی بەدیبهێنێت، بەڵام هەردوو جارەکە داوای قبوڵکردنەکەی لەلایەن ئەو زانکۆیەوە رەتکراوەتەوە.
 
ئەو سەرۆکەی پێشووی ئەڵمانیا وێنەکێشێکی ناوازە بووەو چەندین تابلۆی هەیە، لەشاری ڤیەننا بژێوی ژیانی بەو نیگارانەی پەیداکردووە، وێنەی فرە ڕەنگ و شێوەی دروستکردووەو بەنرخێکی هەرزان فرۆشتوونی، بەڵام بەهۆی دەستڕەنگینییەکەیەوە خواست لەسەر تابلۆکانی زیاد دەکەن و دواتر نرخەکانی بەرزکردوونەتەوە.
 
لە ساڵی 1908 کاتێك کلارای دایکی هیتلەر دەمرێت، ئەو سەرۆکەی پێشووی نازییەکان زیاتر گرنگی بە بەرهەمە وێنەییەکانی دەدات تاکو بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی پەیدا بکات، وێنەکانیشی لەناو پایتەختی نەمسادا ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردبوو.

هیتلەر یەکێکە لەو کەسایەتییانەی نهێنی گەورە لە ژیانیدا هەبووەو دوای چەند ساڵێکی زۆر بەسەر نەمانی ئەو سەرۆکەی حزبی نازییەکانی ئەڵمانیا نهێنییەکانی ئاشکرادەبن و ژیانێکی تاڕادەیەک پڕ لە سەمەرەی هەبووە، ناوبراو ئالوودەبووە بە کێشانی مادەی هۆشبەرو ئەوکاتیش جگە لە چەند کەسێکی نزیکی هیچ کەسێک نەیزانیوە ئەو کارە دەکات.

هیتلەر ناوی تەواوی ئەدۆڵف ئالویس هیتلەرە، لە ساڵی 1889 لە نەمسا لەدایکبووەو لە ساڵی 1945 کۆتایی بەدەسەڵاتەکەی هاتووە، سەرۆکی حزبی کرێکارانی ئەڵمانیا (نازی) بووەو لە ساڵی 1933 بۆ ساڵی 1945 دەسەڵاتی ئەڵمانیای لەدەستدابووە، لەسەر دەستی ناوبراو ئەڵمانیا رووبەڕووی چەندین جەنگی خوێناوی بووەوەو چەندین وڵاتی بە شەڕو کوشتار داگیرکردووە، هیتلەر مردنەکەشی تەمومژاویەو تائێستا هیچ زانیارییەک شێوازەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
Image result for hitler's bilder

Related image

Image result for hitler's bilder

Image result for hitler's bilder

Image result for hitler's bilder

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP