بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان

- 1/18/2018 1:14:00 PM 42561 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد

ئەوەی لەو وێنانەدا دەیبینیت یەکێکە لە ساردترین شوێنەکانی جیهان و خەڵکەکەی لەژێر 62 پلەی ژێر سفرەوە دەژین، بەجۆرێک برژانگ و برۆ و قژی دانیشتووانەکەی چلوورەی کردووە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو شاری ئۆیمیاکۆن لە سیبیریا ژمارەیەکی نوێی لە ساردترین کەشی وڵاتەکەیدا تۆمارکرد و بە 62 پلە لەژێر سفری پلەی سەدییەوە هەژمارکرا.

ئەو شارە لە ساڵی 1933دا نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکردبوو کە 67.7 پلەی ژێر سەدی بوو، بەڵام دووشەممەی رابردوو نزمترین پلەی تۆمارکردەوە، بەڵام نەیتوانی هەمان ژمارە بشکێنێت.

رێژەی دانیشتووانی شاری ئۆیمیاکۆنی سیبریا لە 500 کەس تێپەڕناکات و بەهۆی ساردی کەشوهەوای ناوچەکەوە ژیان بۆ خەڵکەکەی زەحمەت و قورسە، هەربۆیە کاتێک لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە بەو جۆرەیان لێدێت و دووچاری بەفر و سەرمایەکی زۆر دەبنەوە، وەک لە وێنەکاندا دیارە سەرتاپای ئەو شارە بەرگی زیوینی پۆشیوە.

ui-jpg-31958618805153610.jpg

tuy-jpg-86306141335110208.jpg

yu-jpg-386191520906818.jpg

ugio-jpg-83698885405110463.jpg

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP