نەیجیریا: لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون

- 1/18/2018 1:00:00 AM 1404 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

 لە ھێرشێکدا دوو خۆکوژ لە شاری مایدوجوری باکووری نەیجیریا خۆیان تەقاندەوە، و لەئەنجامدا ١٢ کەس کوژراون و ٤٨ کەس بریندار بوون.

بەرپرسان لە ئاژانسی بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتن لە ویلایەتی بورنوی نەیجیریا رایانگەیاندووە کە گومان دەکرێت ھەردوو خوکوژەکە سەر بە گروپی بۆکۆ حەرام بن.

ھەردوو خۆکوژەکە دوێنێ چوارشەممە، لە ناوچەی مونا جاراج لە دەروازەی شاری مایدوجوری، کە پێگەی ململانێیە لەگەڵ گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکاندا، خۆیان تەقاندووەتەوە.

بە پێی  ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز،  لەو ناوچەیە کامپی ئاوارەکانی لێیە، و زۆر جار دەکرێتە ئامانجی ھێرشەکانی گروپی بۆکۆحەرام.


 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP