سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ هەرێم تەرخانكرد

- 1/17/2018 5:37:00 PM 29371 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-سالار محه‌مه‌د 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ هەرێم تەرخانكردووە.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ بەخەندان-ی راگەیاند، "بەغدا 450 ملیار دیناری خستووەتە سەر حسابێكی بانكی بۆ هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكرد،  "تاوەكو ئێستا كاتی ناردنی پارەكە بۆ هەرێم و خەرجكردنی دیارینەكراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە ئاگادار كراوەتەوە".

دوێنێ مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخەندان-ی راگەیاندوو، "حسابێكی بانكی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەتەوەو حكومەتی عێراق پارەی ئامادەكردووە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكردبوو، "ئەو ڕەقەم حیسابیە دەمێكە هەیە پارەش هەر لەسەرحسابەكە هەبووە بەناوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP