هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئومێد ساڵح: حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پابەندکردنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر بە بەغداوە

- 1/16/2018 9:52:00 AM 14446 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سۆلین عەلی

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت حکومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر پابەندکردنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر بە بەغداوە دەربڕیوە.

 

دوێنێ شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ھەولێر و و چەند کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

ئومێد ساڵح، وتە بێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم،  سەبارەت بە ھاتنی شاندێکی حکومەتی ناوەندی بۆ ھەولێر، ئەمڕۆ بە خەندان-ی ڕاگەیاند "دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی وەفدەکەی ھەرێم و عێراق، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆ لەسەر پرسی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم و بەنداوەکان و خاڵە سنورییەکان، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر پابەندکردنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر بە بەغدا دەردەبڕێت."

 

ووتیشی " سەرجەم رێنماییەکانیش، کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت، جێبەجێی دەکات."

 

ئاماژەشی کرد بەوەی "لە کۆتایی رێککەوتنەکەدا کۆنووسێک واژۆکرا، کە دەچێتەوە بەغداد ،بەڵام لەسەر کردنەوەی فرۆکەخانەکان ھێچ کاتێک دیاری نە کراوە ."

 

نیشانەکردن :

#ھەولێر و بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP