سەیروسەمەرەکانی کۆریای باکوور (بەشی دووەم)

- 1/15/2018 3:42:00 PM 42037 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- هاوکار یونس

ئەگەر گەشتێکی خێرا بەنێو مێژووی وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کەمتر دەسەڵاتدار و بنەماڵە ئەرستۆکراتییەکانی جیهان لەیەک جودابوون، بەپێچەوانەوە شێوازی ژیانیان تاڕادەیەک هاوشێوە بووە، بەڵام لە کۆریای باکوور سەرۆک و باوکی و باپیری لە هەموو پاشا و دەسەڵاتدار و سەرۆکەکان جیاوازترن، چەندین رەفتار و یاسای سەرسوڕهێن لە هەگبەکەیاندا هەیە.

لێرەدا بە دوو زنجیرە ڕاستیەکانی ژیان لەو وڵاتەتان بۆ باس دەکەین لەبارەی ئەم وڵاتە سەیرەوە بەدڵنیایەوە گرنگە بیزانن.

ئەسپی شاخدار
زانایانی کۆریای باکوور بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەسپی شاخدار ئاژەڵێکی خەیاڵی نییە و لەڕاستیدا بوونی هەیە، شوێنەوارناسانی ئەو وڵاتە "خان"ی ئەم ئەسپە شاخدارە ئەفسانەیەیان دۆزیوەتەوەو دەکەوێتە شوێنێك لە پیۆنگیانگی پایتەخت، ئەم دۆزینەوە شوێنەوارناسیە بەدڵنیایەوە هێزی کۆمەڵایەتی و هەستی نیشتمانپەروەری هاوڵاتیانی کۆریای باکوور بەرز دەکاتەوە.

 

دەرمانی جادوویی
کۆریای باکوور بانگەشەی ئەوە دەکات لەڕێگەی دەرزیەکی "جادوویەوە چارەسەریان" دۆزیوەتەوە بۆ نەخۆشی ئایدز و ئێبۆلاو شێرپەنجە و دڵتێکەڵهاتنی بەیانیان و فشارو دڵەڕاوکێ، بەهۆی کارکردنەوە لەسەر کۆمپیوتەر دروستدەبێت، ئەم دەرمانە لە گیای جینسێنگی سوور دروستدەکرێت، ئەم گیایە لەناوچەی کاێسۆنگ دەڕوێت و لەگەڵ هەندێک زێڕ و پلاتینیۆن تێكەڵ دەکرێت.

فێستیڤاڵی ئاریرانگ
نزیکەی 100 هەزار کەس لە فیستیڤاڵی میوزیک و سەمای ئاریرانگ (ئەمە جگە لەبینەران) بەشداری دەکەن، لەیەکێك لەگەورەترین یاریگاکانی جیهان بەڕێوەدەچێت، دیمەنەکان نەخشی جیاوازو ڕەنگاوڕەنگ نیشاندەدەن بەمەبەستی ستایشکردنی دەسەڵاتدارانی مەزن و وڵاتی مەزن.

هەزاران کارتی ڕەنگاوڕەنگ لەلایەن بەشداربووانەوە بەرز دەکرێنەوە بۆ دروستکردنی وێنەیەك، بەپێی ئاماژەیەك رەنگی کارتەکان دەگۆڕدرێن. 
فێستیڤاڵی ئاریرانگ لەکتێبی گینێس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی جیهان تۆمارکراوە وەکو ئەوەی زۆرترین بەشداربووی لەخۆی گرتبێت.

 

جلوبەرگ و فاشیۆن
خانمانی کۆریای باکوور بەدوای مۆدێل و فاشیۆنی جیهاندا وێڵ نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەیانەوێت رووخساریان جوان و شیک دەربکەوێت، زۆربەی خانمانی کۆریای باکوور جلوبەرگی ڕێك و یەكپۆشی لەبەردەکەن.

خانمانی کۆریای باکوور حەزێكی تایبەتیان هەیە بۆ لەپێکردنی پێڵاوی پاژنەبەرز هەر لەبەرئەوە بەدرێژایی رۆژ پێڵاوی لەمجۆرە لەپێدەکەن و لێیان بووەتە خوویەکی بەردەوام و ئاسایی. 

سەبارەت بە ماکیاژ، ئافرەتانی کۆریای باکوور بەهۆی شێوازی ژیان و کارکردنیانەوە پێویستیان بەوە نییە ماکیاژ بکەن، بەڵام لە پشووەکان و ئاهەنگە نیشتمانیەکاندا خانمانی کۆریای باکوور ماکیاژدەکەن و جلوبەرگی کلتووری ڕەنگاوڕەنگی خۆیان دەپۆشن.  

هاوڵاتیانی کۆریای باکوور دڵخۆشن
بەپێی توێژینەوەیەك لەلایەن زانایانی کۆریای باکوورەوە ئەنجامدراوە، هاوڵاتیانی کۆریای باکوور یەکێكن لەدڵخۆشترین کەسانی جیهان بەجۆرێك دوای چین لە پلەی دووەم دێن.

لەڕاستیدا، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور زۆر شت دەکەن و زۆر هەوڵدەدەن بۆ دڵخۆشکردن و بەرزکردنەوەی ورەی هاوڵاتیەکانیان. هەر بەپێی ئەم توێژینەوەیە، هاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەمبارترینی جیهانن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP