بەپەلە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و عێراق بەرهەمداربووە

- 1/13/2018 4:51:00 PM 19381 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەغدا كۆتاییهاتووە، "كۆبوونەوەكە بەرهەمداربووە".

سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەرێم پابەندبوونی خۆی بە دەستووری عێراق و یاساكانەوە پیشانداوە".

ئەوەشی وت، "قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق سەرۆكایەتی شاندی فیدڕاڵی كردووەو كەریم سنجاری-ش وەزیری ناوخۆی هەرێم سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كردووە، هەروەها رۆژی دووشەممەی داهاتووش جارێكی دیكە شاندی هەردوولا كۆدەبنەوە".

رونیشكردووەتەوە، "كۆبوونەوەكە لە كەشوهەوایەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان شاندی هەردوولا بەڕێوەچوو".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP