ئەمڕۆ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

- 1/13/2018 8:32:00 AM 5787 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

ئەو سەرچاوەیە بەخەندان-ی راگەیاند، "شاندێكی هەرێم بەسەرۆكایەتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی بەغدا دەكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كۆدەبنەوەو باسلەكردنەوەی فڕۆكەخانەی هەرێمی كوردستان دەكەن بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا.

گەشتە نێودەڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لە 29ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردووەو راگیراون، ئەوەش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP