كەجەكە ڤیدیۆی ساتی دەستگیركردنی ئەندامەكانی میتی توركیای بڵاوكردەوە

- 1/5/2018 5:28:00 PM 90157 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی فورات نیوز، ڤیدیۆی ساتی دەستگیركردنی ئەندامەكانی میتی توركیای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزە تایبەتەكانی هەپەگە-دا دەستگیركران.

3ی ئەم مانگە، هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستا (كەجەكە) بەڵگە و زانیاری نوێی لەبارەی دوو كارمەندە دەستگیركراوەكەی میت-ی توركیا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، "دوای بەداواداچوون بۆ شوناسی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی میت-ی توركیا دەركەوتووە، كە ئەو دوو كەسە لە دەستەی پلاندانەری كردەوە كۆمەڵكوژییەكەی پاریس-دا بوون".

كەجەكە ئاماژەی بەوەشكردبوو، "دەستگیركردنی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی دەزگای زانیاری نیشتیمانی توركیا(MIT)  لەلایەن گەریلاكانیانەوە لە ئۆپەرسیۆنێكی تۆڵەسەندنەوەدا بووە، بۆ ئەنجامدارانی بكوژی شەهید ساكینە".

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، "ئەو دوو كەسە بەفەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن هاكان فیدان بەڕێوەبەری ئێستای میت كە ئەردۆغان بە سندوقی نهێنی خۆی وەسسفی دەكات راسپێردراون بۆ ئەوەی بە ئەركێكی تایبەت هەڵبستن ".

كەجەكە هەروەها رونیشیكردووەتەوە، "دەستكەوتی گرنگمان بەدەستهێناوە لە ئەنجامی لێپێچینەوە لەو دوو بەڕێوەبەرەی میت، كە بە رێنمایی تایبەتی ئەردۆغان نێردراون بۆ كوردستان  بەمەبەستی دەستگیردن و  كۆمەڵكوژی ئەندام و سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP