كەجەكە بەڵگەی نوێی لەسەر دوو كارمەندە دەستگیكراوەكەی میت بڵاوكردەوە

- 1/3/2018 5:25:00 PM 13146 جار خوێندراوەتەوە
دوو كارمەندە دەستگیركراوەكەی توركیا

خەندان- 

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستا (كەجەكە) بەڵگە و زانیاری نوێی لەبارەی دوو كارمەندە دەستگیركراوەكەی میت-ی توركیا بڵاوكردەوەو كە لە هاوینی ئەمساڵدا لەلایەن پەكەكەوە دەستگیركران.

ئاژانسی رۆژنیوز راپۆرتێكی هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستا (كەجەكە) بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، "دوای بەداواداچوون بۆ شوناسی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی میت-ی توركیا دەركەوتووە، كە ئەو دوو كەسە لە دەستەی پلاندانەری كردەوە كۆمەڵكوژییەكەی پاریس-دا بوون".

كەجەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەستگیركردنی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی دەزگای زانیاری نیشتیمانی توركیا(MIT)  لەلایەن گەریلاكانیانەوە لە ئۆپەرسیۆنێكی تۆڵەسەندنەوەدا بووە، بۆ ئەنجامدارانی بكوژی شەهید ساكینە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "چەندین زانیاری گرنگ و هەستیاریان لەبارەی دەزگای میت و بەڕێوەبەرەكانیانەوە دەستكەوتووە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا".

لەراپۆرتەكەدا هاتووە، "ئەو دوو كەسە بەفەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن هاكان فیدان بەڕێوەبەری ئێستای میت كە ئەردۆغان بە سندوقی نهێنی خۆی وەسسفی دەكات راسپێردراون بۆ ئەوەی بە ئەركێكی تایبەت هەڵبستن ".

كەجەكە هەروەها رونیشیكردووەتەوە، "دەستكەوتی گرنگمان بەدەستهێناوە لە ئەنجامی لێپێچینەوە لەو دوو بەڕێوەبەرەی میت، كە بە رێنمایی تایبەتی ئەردۆغان نێردراون بۆ كوردستان  بەمەبەستی دەستگیردن و  كۆمەڵكوژی ئەندام و سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ".

ئەوەش رونكراوەتەوە، "ئەوان لە نزیكەوە چاودێری پلانەكەیان كردووە، ئۆپەرسیۆنەكە پێنج مانگ لەوەوبەر دەستیپێكردووە، لە نزیكەوە ئاگادار و چاودێری دۆخەكە بووین". 


نیشانەکردن :

#تورکیا #كه‌جه‌كه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP