رۆحانی: بۆچارەسەری ھەموو کێشەکان دوو داواکاریمان لەسعودیە ھەیە

- 12/10/2017 6:20:00 PM 14927 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-خۆشناو حسێن

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی دوو داوای لەسعودیە ھەیەو ئەگەر ریاز ئەو داواکارییانە جێبەجێبکات، ھیچ کێشەیەکیان نامێنێت.

بەپێی ئاژانسی ئیرنا-ی فەرمی ئێران، حەسەن رۆحانی دوای پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ، کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٨دەستپێدەکات رایگەیاندووە"ئەگەر سعودیە شەڕ لە یەمەن رابگرێت و پەیوەندی ھەڵەی لەگەڵ ئیسرائیل ببڕێت ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵی نابێت".

وتیشی"دەتوانین پەیوەندیمان لەگەڵ سعودیە، پەرەپێبدەین و دەبێت ئەوان دەستپێبکەن لەومەسەلەیەدا".

رۆحانی دەڵێت، لەپەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان، لەبەڵێنەکان دەرناچن"دوای وردبینی قوڵ رێککەوتنەکان واژۆدەکەین و ئەگەر واژۆمان کرد بەڵێنەکان جێبەجێدەکەین".

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا، وتی"پابەندین بە بەڵێنەکانمان ئێمە موسڵمانی و ئێرانین و خاوەن کەلتوری مێژوویین".

نیشانەکردن :

#سعودیە #ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP