کۆمەڵ و یەکگرتوو لەسەر پرۆژەی ھاوبەشی ئیسلامییەکان کۆبوونەوە

- 12/6/2017 3:07:00 PM 2204 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

شاندێکی کۆمەڵ و یەکگرتوو ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی کۆمەڵ-یان کرد لە سلێمانی کۆبوونەوەو پرۆژەی ھاوبەشی کاری ئیسلامییان تاووتوێکردووە.

بەپێی راگەیاندنی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ، شاندەکەی یەکگرتوو پێکھاتوون، لە ھادی عەلی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و فەرھاد مەلاساڵح و ھیوا حامید، ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو.
 
شاندی کۆمەڵ پێکھاتوون، لە محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و ئاڤان ئەحمەد و ڕێبوار حەمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی.

یەکگرتوو و کۆمەڵ، لەو کۆبونەوەیەدا تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پرۆژەی لێکنزیک بوونەوەی ھێزەئیسلامییەکان و دۆخی ئێستای حکومەتی ھەرێمیان کردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP