خوێندنی باڵا: زیاتر لە 300 خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیران

- 12/6/2017 11:13:00 AM 2454 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "ماوەی سێ ساڵە وەزارەتەكەمان كارئاسانی تەواوی كردووە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە قوتابخانە كوردییەكان دەخوێنن".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمساڵ وەزارەتەكەمان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندكاری شاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، بەهەمان پێوەرو كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێدنی 2017-2018". 

عەباس ئەكرەم رونیشیكردووەتەوە، داوای لە خوێندكاران دەكات بەتایبەت ئەوانەی داواكارییان پێشكەشكردوە لە زوترینكاتدا سەردانی نوسینگەی كەركوك-ی وەزارەتەكەیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ناوەكانیان، دەستكردن بەمامەڵەی وەرگرتن لە زانكۆكانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP