ھەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو

- 12/4/2017 9:08:00 AM 3338 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەک پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو.

دوای دەستبەرکابوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر، کارمەندانی دیوانی پارێزگای بەسەرکردەوە.

٢٨ی مانگی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، واژۆی لەسەر مەرسومی دەستبەکاربوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی کردووە.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر دوێنێ بەخەندان-ی راگەیاند، چووەتە سەر کارەکەی و رۆژی دووشەممە بەفەرمی لە باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی وەکو پارێزگار دەسبەکاردەبێت.

لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ ەوە یەکێتی و گۆڕان رێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگاو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی قەزاو ناحیەکانی دیکەی پارێزگاکە.

دووساڵی یەکەمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەلایەن ئاسۆ فەرەیدون لەپشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ەوە بەڕێوەبرا، دواتریش بەپێی رێککەوتنی نێوانیان دەستیلەکارکێشایەوەو سەردار قادر، لە پشکی گۆڕان کرایە پارێزگاری سلێمانی و دوای ساڵێک ئەویش دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم کرد. 

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP