بەپەلە

ئەردۆغان و شای سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

- 11/26/2017 11:13:00 AM 3649 جار خوێندراوەتەوە
شا سەلمان و ئەردۆغان

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا، "ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو تێیدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پرسە ناوچەییەكانیان كردووە، بە تایبەتیش پرسی سووریا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان لەبارەی قۆناغی كفتوگۆكانی ئەستانا و هەوڵەكانی چارەسەركردنی پرسی سووریا لە چوارچێوەی لووتكەی سێ قۆڵی سۆچی، زانیاری داوەتە شا سەلمان.


22ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەریەكە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە روسیا بەڕێوەچوو.


نیشانەکردن :

#ئه‌ردۆغان #سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP