ھەرێم بۆ دانوستان چاوەڕوانی وەڵامی بەغدایە

- 11/11/2017 12:18:00 PM 4768 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-خۆزگە عەزیز

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەداوادچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، بەخەندان-ی راگەیاند، حکومەتی ھەرێم، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی عێراق دەکات بۆ سەردانیکردنی بەغدا.

وتیشی، سەرۆکی حکومەتیش چەند جارێک رایگەیاندووە، ئامادەن بۆ گفتوگۆ بەڵام بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.

"ئێمە چاوەڕێی وەڵامی بەغداین، بڵێن بێن، یان ئەوان بێن، بۆ دانوستان، ئێمە ئامادەین بەڵام وەڵاممان وەرنەگرتووە، کە کەی و چۆن"نوری عوسمان وای وتووە.

پێشتر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاندبوو بۆ دانوستان ئامادەن لەگەڵ بەغدا لەژێر چەتری دەستووردا.

مەرجی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمە، حکومەتی ھەرێمیش ئەنجامەکەی سڕ کردووە.

نیشانەکردن :

#ھەولێر و بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP