"١٠٠ ملیار دینار قەرزارین"
وەزیری تەندروستی: پشکی ھەرێم لەبودجەی عێراق بۆکڕینی دەرمان تەواوبووە

- 11/8/2017 1:45:00 PM 6353 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-شەوکەت قادر 

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٧دا  ١٠٨ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی ھەرێم لەبەغدا، دانراوەو سەرجەمی بڕە پارەکە تەواوبوە بۆیە دەرمان لەبەغداوە بۆ ھەرێم راگیراوە.

رێکەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێم، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٧بەشی ھەرێم لەبوودجەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کەدیاریکراوە کە ١٠٨ملیار دیناربووە  "ئێمەش ئاگادارین، بابەتەکە راستەو ھەرێم بەبڕی ئەوپارەیە دەرمانی وەرگرتووە".

وتیشی، "لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق قسەم کردووەو داوامانکردووە کەناردنی دەرمان بەردەوام بێـت و ئەویش رەزامەندی دەربڕیوەو داواکاری ئێمەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ئەگەر لەبەر بودجەکەش رازی نابن ئەوادەکرێت لە بودجەی ٢٠١٨ی ھەرێم ئەم دوو مانگەش دەرمان ناردن بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، بۆساڵی داھاتوو پشکی ھەرێم زیادکراوە لە ١٠٨ملیارەوە بۆ ١٧٠ملیار ئەگەرچی ھەرێم پێویستی بە ٣٠٠ملیاری ساڵانە ھەیە لەئێستاشدا ھەرێم ١٠٠ملیار دینار قەرزای کۆمپانیاکانی دەرمانی ناوخۆییە"بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر ھێڵین بۆ ئەوەی لەناردنی دەرمان بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، وەزری تەندروستی عیراقیش لەگەڵ عەبادی قسەی کردووە بۆ ئەوەی لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠١٨ دەرمان رەوانە بکەن".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەوترێت دەرمانی ھەرێم بڕیاری سیاسی لەبەغداوە گەرێندراوەتەوە، وەزیری تەندروستی وتی، منیش بیستوومە"بەڵام تەئکیدم لەبابەتەکە کردووەتەوە بەھۆی تەواوبوونی بەشەبودجەی ھەرێم بۆساڵی ٢٠١٧بووەو وەزیری تەندروستی عێراقیش تەئکیدی لەسەر ئەوەکردووەتەوە".

رێکەوت حەمەرەشید، وتیشی، ھەر دەرمانێک بێـتە ھەرێمی کوردستان، دەکرێت بەسێ بەشی بۆ ھەر سێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان و بەشی پارێزگای ھەڵەبجەش لە بەشە دەرمانی پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە .


نیشانەکردن :

#ھەولێر و بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP