پشکی کورد کەمکراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی پەسەندکرد

- 11/5/2017 8:39:00 PM 35165 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکراو پشکی کورد بۆ سەدا ١٢.٦٧ کەمکراوەتەوە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەخەندان-ی راگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی وەزیرەکان پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ لە ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ پەسەندکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەپرۆژەکە وەک پێشوو بڵاوکرایەوە، پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ سەدا ١٢.٦٧ کەمکراوەتەوە، بەڵام دەسەڵات دراوەتە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران کە بتوانێت گۆرانکاری تێدا بکات.

بەوتەی مەسعود حەیدەر، بەپێی بودجەکە ٦٠٠ملیار دینار پشکی ھەرێم دەبێت،" ئەوەش کێشە ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان چارسەر ناکات".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لە پەرلەمان ناتوانن دەستکاری رێژەی سەدا (١٢.٦٧) ەکە بکەن، چونکە ئەو بابەتە رەھەندی دارایی ھەیە، پەرلەمان ناتوانێت بیگۆڕێت. 

نیشانەکردن :

#عێراق #ھەولێر و بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP