بەڤیدیۆ.. ژن و مێردێک نامۆترین رووداویان بەسەردێت

- 8/23/2017 11:08:00 AM 274057 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد


ژن و مێدرێکی تورکیا بەڕێکەوت لە مردن رزگاریان دەبێت دوای ئەوەی لە پەخشی راستەوخۆدا ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لەسەر شەقامێک دەیانکات بەژێرەوە.

ئەو ژن و مێردە بۆ بەسەربردنی خۆشترین کاتەکانیان سەرقاڵی تۆمارکردنی ساتەکانی سەر ئەو شەقامە بوون بەشێوەی پەخشی راستەوخۆ، بەڵام لەناکاو ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر بەرەو روویان دێت و هەردووکیان دەکات بەژێرەوەو دەستبەجێ پەخشی راستەوخۆکە دەپچڕێت.

ئەو رووداوە لە سامسونی تورکیا روویداوەو لەو کاتەدا ئەو ژن و مێردە لەسەر یەکێک لە عەرەبانەکانی ئەو شەقامە بەنیازی نانخواردن بوون و چاوەڕێی ئەوە بوون خواردنەکەیان بۆ ئامادەبکرێت، لەزۆربەی شوێنە گشتییەکانی تورکیا عەرەبانەی لەفەو خواردنی شەعبی بوونیان هەیەو خواستی زۆری لەسەرە.

گرتەی ڤیدیۆییەکە ماڵپەری حوڕیەتی تورکی بڵاویکردووەتەوەو هەمان سەرچاوە باس لەوەشدەکات کە هەردووکیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، پیاوەکە باری تەندروستی خراپەو ژنەکەش باری تەندروستی جێگیرە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکراوە، بەڵام تائێستا هۆکاری ئەو رووداوە ئاشکرا نەکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP