ئەردۆغان و سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران كۆبوونەوە

- 8/16/2017 8:33:00 PM 4270 جار خوێندراوەتەوە
كۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ محەمەد باقری

خەندان- خۆشناو حسێن

رەجەبە تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لەگەڵ محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران، لەكۆشكی سەرۆكایەتی ئەنقەرە كۆبووەوە.

بەپێی ئاژانسی ئانادۆڵ، كۆبوونەوەكە رۆژی چوارشەممە بەڕێوەچووە، هولۆسی ئاكار سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئامادەبووە، كۆبوونەوەكە 50 خولەكی خایاندووەو ناوەڕۆكەكەی رانەگەیەندراوە.

ئەو كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە، هەرئەمڕۆ محەمەد باقری، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران لەگەڵ نورەدین چانیكلی وەزیری بەرگری توركیا كۆبووەتەوە.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، هولۆسی ئاكار و محەمەد باقری باسیان لەبەردەوامی هاوكاری ئەمنی توركیا و ئێران كردووە، بۆ پاراستنی سنوری نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژەی بەوەشكراوە، هەردوولا رێككەوتون بەردەوامبن لەهاوكاریكردن لەدژی هەموو "رێكخراوە تیرۆرستیەكان، كە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی ناوچەكە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP