نەجمەدین كەریم: شاندی ریفراندۆم كە دەچێتە بەغدا نوێنەری كەركوكیشە

- 8/13/2017 10:36:00 AM 2410 جار خوێندراوەتەوە
نەجمەدین كەریم

خەندان-

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، ئەو شاندە باڵایەی ریفراندۆم كە دەچێتە بەغدا نوێنەری هەرێمی كوردستانەو كەركوكیش بەشێكە لە هەرێم.

ئەو وتانەی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات، كەئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەچوو.

نەجمەدین كەریم ئاماژەی بەوەكرد، "ئەو شاندە باڵایەی ریفراندۆم كە دەچێتە بەغدا نوێنەرایەتی هەموو هەرێمی كوردستان دەكات، هەرشاندێكیش بچێت، بەنوێنەری خۆمانی دەزانین".

بڕیارە شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، سبەی دووشەممە، سەردانی بەغدا بكات، لەگەڵ حەیدەر عەبادی و حیزبە عێراقییەكاندا لەبارەی ریفراندۆمەوە گفتوگۆ بكەن.

حەوتی مانگی (حوزەیران/شەش)، لە كۆبوونەوەی‌ نێوان مەسعود بارزانی‌ و 15 لایەنی سیاسی هەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی)  لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی‌ 25 ی‌ ئەیلولی‌ ئەمساڵ ریفراندۆم لە هەرێمی‌ كوردستان ئەنجام بدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP