پۆلیسی كەركوك: چەندچەكدارێك 90 ملیۆن دینار لەماڵێك دەدزن

- 8/12/2017 11:44:00 PM 9245 جار خوێندراوەتەوە
شاری كەركوك

خەندان-

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركوك رایگەیاند، شەوی شەممە، لەگەڕەكێكی كوردنشینی شاری كەركوك، سێ چەكدار هەڵیان كوتاوەتەسەر ماڵێك، و "نزیكەی 90 ملیۆن دیناریان دزیوە"و دواتر هەڵهاتون.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، بەخەندان-ی راگەیاند،  لەگەڕەكی رەحیم ئاوای شاری كەركوك، سێ چەكدار كە دەموچاویان داپۆشیووەو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، "چەكدارەكان 50 ملیۆن دینارو 30 هەزار دۆلاریان دزیووەو دواتر هەڵهاتوون".

رونیشیكردەوە، چەكدارەكان چەكی كڵاشینكۆف و دەمانچەیان پێبووە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پێكردووە.

نیشانەکردن :

#کەرکوک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP