بەپەلە

هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په‌ ده‌ستگیركرا

- 8/12/2017 11:53:00 AM 2783 جار خوێندراوەتەوە
مه‌همه‌ت ئه‌رسلان

خه‌ندان- خۆشناو حسێن

هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات (ده‌به‌په‌) ئه‌مڕۆ له‌شاری ئه‌ده‌نه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرا.

به‌پێی ئاژانسی دیجله‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ماڵێك كه‌ مه‌همه‌ت ئه‌رسلان هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په‌ تێیدا میوان بووه‌و ده‌ستگیركراوه‌.

مه‌همه‌ت ئه‌رسلان رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستگیركردنی له‌ سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاری سیرت-ی باكوری كوردستان بووه‌.

ئه‌رسلان دوێنێ له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی پارته‌كه‌ی‌ له‌شاری ئه‌ده‌نه‌ كۆبوه‌وه‌و له‌ژێر دروشمی "ناوه‌ستن و بڵێن بوه‌سته‌" كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا.

له‌كۆتایی ساڵی‌ رابردووه‌وه‌ توركیا به‌هه‌زاران ئه‌ندام و سه‌رۆك شاره‌وانی‌ و به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ی‌ ده‌ستگیركردووه‌و تائێستاش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

55 په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ پارێزبه‌ندی‌ په‌رله‌مانتارییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌.

پاساوی‌ توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌، پڕوپاگه‌نده‌كردن و ئه‌ندام بوونه‌ له‌په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وان تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ ده‌ستگیركردن دوای‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ چه‌كداری‌ په‌كه‌كه‌و توركیا له‌هاوینی‌ 2015 و تێكچوونی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ده‌ستیان پێكرد.


نیشانەکردن :

#ده‌به‌په‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP