سەلیم جبوری: هەڵبژاردنەكانی كەركوك دواناخرێت

- 8/4/2017 5:35:00 PM 2355 جار خوێندراوەتەوە
كۆبوونەوەی سەلیم جبوری لەگەڵ نوێنەرانی كەركوك و ئەندامانی كۆمیسیۆن

خەندان-سۆران ئەمین 

سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتیكردەوە هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای كەركوك لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، دواخستنی بە هەرپاساو بارودۆخێك رەتكردەوە.

نوسینگەی سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویكردەوە، پێنجشەممەی رابردوو، جبوری لەگەڵ نوێنەری پارێزگاری كەركوك لە پەرلەمان و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆبووەتەوە.

سەلیم جبوری لەكۆبوونەوەكەدا، داوای لێكردون پەلەبكەن لە گەیشتن بە تەوافوق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانەوە بەتایبەت ئەو ماددانەی كە ناكۆكییان لەسەرە، بەمەبەستی ئامادەكردنییان بۆ دەنگدان لەسەریان لەمیانی كۆبونەوەكانی داهاتووی پەرلەماندا.

رونیشیكردەوە، "هەر دواخستنێكی یەكلایكردنەوەی ئەو ماددانە لە بەرژەوەندی پارێزگای كەركوك و خەڵكەكەیدا نیە، هەڵبژاردنی كەركوك لەكات و وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، و دواخستنی یان درێژكردنەوەی ماوەكەی قبوڵناكرێت، ئەگەر بارودۆخ و پاساوەكان هەرچیەك بن".

نیشانەکردن :

#کەرکوک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP