xendan ads

بەدواداچونێكی خەندان لەبارەی گەندەڵییەوە پێشكەشی داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی دەكرێت

- 7/17/2017 11:18:00 PM 3058 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- شەوکەت قادر

لە راپۆرتێكدا رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بەهاوكاری دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی ئەمەریكی كە پێشكەش بە داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی- یان كرد، 67 دۆسیەی گەندەڵی لەخۆگرتبوو كە لە لایەن كەناڵ و دامەزارەوەكانی میدیا لە كوردستان بەدواداچونیان بۆ كرابوو. 

لە راپۆرتەكەدا پشت بە بەدواداچونێكی سایتی خەندان بەستراوە لەبارەی دۆسیەیەكی گەندەڵی لە سێكتەری پەروەردە لە بەرواری 4ی ئابی 2016  كە بریتیە لە وەرگرتنی "منداڵ لە كۆمەڵگای كوردستانی پەروەردەیی بە واسیتە". 

راپۆرتەكە هاوکات لەگەڵ راپۆرتەکانی دیکەدا پێشكەشی داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی كراوە بۆ ئەوەی بەدواداچونی زیاتری بۆ بكرێت و رێكاری یاسایی پێویستی بۆ بگرێتەبەر.

ئەو راپۆرتانەی رێکخراوی ستۆپ کۆیکردونەتەوە23 دۆسیەیان لە بواری نەوت و 21 دۆسیەی دیكەیان لە سێكتەری گشتی و 17 دۆسیەی دیكەیان لە سێكتەری كشتوكاڵ و زەوی وزار دابووە، هەروەها شەش دۆسیەشیان لە سێكتەری تەندروستی دا بووە.

بەختیار عەلی حەمەئەمین، ئەندامی داواكاری گشتی هەرێم لە کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی ستۆپ رایگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی سكاڵایان لەسەر گەندەڵی هەموو سێكتەرەكان بۆ هاتووە، لە كەرتەكانی نەوت و تەندروستی و وەبەرهێنان و كەرتەكانی تر، "كارمان لەسەركردوە و سكاڵامان لەسەر زۆربەی دۆسیەكان جوڵاندووە، هەندێك لە دۆسیەكانیش پێویستی بە بەدواداچوونی زیاترە بزانین دەگەین بەچ ئەنجامێك".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP