xendan ads

به‌ریتانیا؛ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ رووداوی‌ " تفكردن" له‌خانمێك و هه‌وڵی‌ راكێشانی‌ حیجایی‌ هاوڕێ كچه‌كه‌ی‌

- 7/17/2017 10:29:00 PM 13277 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- ئاسۆ شه‌یدا

پۆلیسی‌ به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ "تاوانێك" ده‌كات كه‌ گومانی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ی‌ "رقلێبوونه‌وه‌"بێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك له ‌یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانی‌ میترۆی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵی‌ راكێشانی‌ حیجابی‌ خانمێكی‌ مسوڵمانی‌ داوه‌و "تفی‌" له‌هاورێ كچه‌كه‌شی‌ كردووه‌.

ئه‌نیسه‌ عه‌بدولقادر ده‌ڵێت، شه‌وی‌ هه‌ینی‌ رابردوو كاتێك له‌وێستگه‌ی‌ "بیكه‌ر ستریت" بووه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێیدان هێرشی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر.

ئە‌نیسه‌ دواتر وێنه‌ی‌ كه‌سێكی‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هێرشی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌روه‌ك داواشی‌ كردووه‌ كه‌سانی‌ تر ئه‌و وێنه‌یه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌نیسه نووسیوویه‌تی‌ "ئه‌م پیاوه‌ ویستی‌ له‌ وێستگه‌ی‌ "بیكه‌ر ستریت" به‌زه‌بری‌ هێز حیجابه‌كه‌م لێبكاته‌وه‌، كاتێك به‌رگریم كردو نه‌مهێشت ئه‌وكاره‌ بكات لێی‌ دام. دواتر كه‌وته‌ جنێو دان به‌من و هاوڕێكانم و پاڵی‌ به‌یه‌كێكیانه‌وه‌ ناو تفی‌ لێكرد".

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا لەو بارەیەوە دەڵێت "وه‌ك رقلێبوونه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه‌دا ده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ قبوڵكراو نین و لێی‌ نابوورین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP