xendan ads

هێزه‌كانی‌ قه‌ڵغانی‌ فورات هێرشیان كرده‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان

- 7/17/2017 4:07:00 PM 6062 جار خوێندراوەتەوە
گوندی عه‌ین ده‌قنه‌، به‌دووری‌ دوو كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی منغ

خه‌ندان- خۆشناو حسێن

هێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات-ی‌ نزیك له‌توركیا، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی‌، عه‌ین ده‌قنه‌ له‌هه‌رێمی شه‌هبای‌ باكوری حه‌له‌ب كه‌ له‌ژێر  كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا-یه‌و شه‌ڕی‌ سه‌خت روویداوه‌.

به‌پێی هاوارنیوز، نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چه‌كدارانی قه‌ڵغانی فوراتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیا،وه‌پشتیوانی ده‌كرێن ده‌ستیان به‌ بۆردومانی گوندی عه‌ین ده‌قنه‌ كردووه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و شه‌ڕی سه‌خت له‌و ناوچه‌یه‌ روویداوه‌.

گوندی عه‌ین ده‌قنه‌، به‌دووری‌ دوو كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی منغ، له‌هه‌رێمی شه‌هبای‌ باكوری شاری حه‌له‌ب.

ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌كاتێكدایه‌، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا 15ی‌ ئه‌م مانگه‌، چه‌ند گوندێكیان له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.

تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی كلیس-ی باكوری كوردستان هاوسنور له‌گه‌ڵ كانتۆنی‌ عه‌فرین، گونده‌كانی‌ قه‌سته‌ل جندو قه‌تمه‌یان تۆپباران كردوو له‌ ئه‌نجامدا زه‌وی كشتوكاڵی خه‌ڵك گڕیگرتوو چه‌ند تۆپێك به‌ر ناوه‌ندی‌ شاری عه‌فرین كه‌وت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP