xendan ads

هەمبەرگرێک لە ئاسمانەوە پێکهاتەکەی بۆ دەهێنن

- 7/17/2017 3:39:00 PM 9275 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد


هەمبەرگرێکی لە بەردی نەیزەک دروستکراو دەخرێتە بازاڕەوەو گرانترین نرخی لەسەر دادەنرێت، ئەمەش لە یەکێک لە فرۆشگاکانی تایبەت بەخواردنی خێرا نمایشکراوە.

ئەو هەمبەرگرە لە ئاسمانەوە بەردی نەیزەکی بۆ هێندراوەو دروستکراوە، بەڵام تەنها لە شێوەدا هەمبەرگرەو بۆ خواردن ناشێت، نرخەکەشی بە 20 هەزار دۆلار دانراوەو بووەتە گرانترین هەمبەرگر لە جیهاندا.

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوبانگ بەناوی زنگەر میتیورایت کە تایبەتە بەدروستکردنی ساندەویچ و هاوشێوەکانی، ئەو هەمبەرگرەی دروستکردووەو لە پێگەی تایبەتی کەی ئێف سی بۆ خواردنی خێرا بۆ فرۆشتن دانراوە.

نهێنی گرانی نرخی ئەو هەمبەرگرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێکهاتەیەی لێی دروستکراوە کە بەردی نەیزەکەو لە ئاسمانەوە هێنراوە، لەسەر شێوەی هەمبەرگرەکانی کۆمپانیای زەنگەر دیزاین کراوە.

کێشی ئەو ساندویچە نزیکەی 4.3 کیلۆگرام دەبێت و شێوەیەکی زیوینی هەیە.

ئەو پێگەیەی تایبەتە بە بەرهەمەکانی ساندویچ و هاوشێوەکانی چەندین کەلوپەلی تری نمایشکردووە بۆ فرۆشتن وەک تیشێرت و چەندانی تر کە لۆگۆ و دروشمی چێشتخانەکانی لەسەرەو بەنرخێکی گونجاو دەیفرۆشن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP