xendan ads

هێتلەر و ستالین و مۆسۆلۆنی کاندیدبوون بۆ خەڵاتی نۆبڵ

- 7/17/2017 3:25:00 PM 5919 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام قەفتان

هێتلەر، مۆسۆلۆنی و ستالین کاندینی خەڵاتی نۆبڵ بوون. هەرچەندە قورسە باوەڕ بەوە بکەین، ئەو سێ سەرکردەیەی سەدەکانی رابردوو کە بە دیکتاتۆری گەورەی جیهان باسیان لێوە دەکرێت، کاندیدی خەڵاتی نۆبڵ بوون، بەڵام ئەوە ڕاستیەکە، تەنها ئارەزوومەندانی بواری مێژوو گوێبیستی بوون.

ئەدۆڵف هێتلەر، سەرۆکی حیزبی نازی، لەساڵی ١٩٣٩ لەلایەن ئەندامی پەرلەمانی سوید، (ئی.جی.سی) برانت، پێشنیارکراوە ببێتە براوەی خەلاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەو ساڵەدا، بەڵام برانت یەکێک بووە لەو کەسانەی ژیانی بۆ پشتگیریکردنی ڤاشیزمەکان تەرخانکردووە، لەکاتێکدا جەنگی دووەمی جیهانی لەسەر دەستی هێتلەر دروست بوو.

جۆسێف ستالین، سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، لەساڵی ١٩٤٥ بۆ ١٩٤٨ کاندید کرا، بۆ هەوڵەکانی لەپێناو کۆتاییهێنانی جەنگی دووەمی جیهان، لە ساڵی ١٩٢٠ بۆ ١٩٥٣ بەیەکێک  لە دیکتاتۆرەکانی جیهان ناوزەد دەکرێت.

بێنیتۆ مۆسۆلۆنی لەساڵی ١٩٣٥، کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، لەلایەن پڕۆفیسۆرێکی ئەڵمانی بەناوی گلێسن و پڕۆفیسۆرێکی تر لە پاریس، چونکە بڕوایان وابوو مۆسۆلنی ئیتاڵی لە ١٩٣٠ەکاندا سەرکەوتووبووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گفتوگۆوە ئابووری ئیتاڵیا باشتر بکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP