xendan ads

زیدان لە چێڵسی و یاریزانێکی یانەکەی تووڕەیە

- 7/17/2017 3:22:00 PM 2524 جار خوێندراوەتەوە
زەینەدین زیدان


خەندان سپۆرت-

زەینەدین زیدان-ی فەرەنسی، و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە ئیدارەی یانەی چێڵسی، و رەفتارەکانی دانیلۆی بەرازیلی تووڕەیەو ئەوەی روویداوە نیگەرانی کردووە.

چەند رۆژێکە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیاو ئینگلتەرا پێماندەڵێن دانیلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، هێندەی نەماوە بەشێوەیەکی فەرمی روو لەیانەی چێڵسی ئینگلیزی بکات، و ریزەکانی یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی، بەریتانی بڵاویکردووەتەوە زیدان تووڕەیی خۆی نیشانداوە لە بەرپرسانی ئیدارەی یانەی چێڵسی، و رەفتارەکانی دانیلۆی بەرگریکاری یانەکەی، چونکە بەبێ ئەوەی زیدان ئاگادار بکاتەوە، کەوتووەتە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانە لەندەنییەداو دەیەوێت بەشێوەیەکی خێرا چارەنووسی خۆی یەکلابکاتەوە.

هەمان سەرچاوە باس لەوەشدەکات، زیدان، کەوتووەتە جوڵە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا شوێنگرەوەی ئەو بەرگریکارە بەرازیلییە بۆ ریزی یانەکەی بدۆزێتەوە، و بۆندی لەگەڵدا ئیمزا بکات، چونکە رەنگە لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا جێگای نەبێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP