xendan ads

ئاماری‌ رووداوه‌كانی‌ شه‌ش مانگی‌ رابردووی‌ سنوری‌ راپه‌ڕین

- 7/17/2017 3:16:00 PM 5085 جار خوێندراوەتەوە
شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ پۆلیس راپه‌رین

خه‌ندان-  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌، پۆلیسی‌ راپه‌رین، ئاماری‌ شه‌ش مانگی‌ رووداوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، و له‌و ماوه‌دا، دوو هه‌زار و 41 رووداو روویانداوه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كان، كه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ پۆلیس راپه‌رین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، خستییه‌ڕوو، له‌و دۆسیانه‌ كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ 515 دۆسیه‌یان یه‌كلا بوونه‌ته‌وه‌و 957یان تائێستا یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌دا، له‌ سنووری‌ راپه‌ڕین، هه‌زارو 177 كه‌س به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر ده‌ستگیركراون، و راگیراون، كه‌ 57یان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ-ن.

پۆلیس ده‌ڵێت، تائێستا 41تۆمه‌تبار، ده‌ستگیرنه‌كراون، كه‌له‌و ماوه‌دا له‌ دۆسیه‌كاندا داواكراون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP