xendan ads

دوو ئامۆزا له‌زێی‌ كه‌ڵه‌ك خنكان

- 7/17/2017 2:50:00 PM 5307 جار خوێندراوەتەوە
عومه‌ر و جیهاد


خه‌ندان-

دوو كه‌س كه‌ ئامۆزای‌ یه‌كتربوون، له‌كاتی‌ مه‌له‌كردندا له‌ زێی‌ كه‌ڵه‌ك ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ خنكاون.

راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاندووه‌، شه‌وی‌ رابردوو، ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێکی خنکان، لە زێی کەڵەک نزیک چەمەدوبز.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دەرکەوتووه‌، دوو گەنج کە ئامۆزای یەکترن بەناوەکانی، عومه‌ر عبدالمناف عبدالرحمان، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، و جیهاد نصرالدین عبدالرحمان، 19 ساڵ، خنكاون.

به‌وته‌ی‌ پۆلیس، عومه‌ر، پیشەی‌  پێشمەرگە، بووه‌، و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مەلەوانیان کردووە بۆ ماوەیەک دواتر دیار نەماون، و خنکاون.

تەرمەکان له‌ ئاوه‌كه‌ دەرهێنران، و ڕەوانەی پزیشکی دادوه‌ری کراون. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP