xendan ads

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دۆخی‌ عێراق تاوتوێده‌كات

- 7/17/2017 1:05:00 PM 2884 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ عێراق.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 10 به‌كاتی‌ نیۆیۆرك (پێنج به‌كاتی‌ به‌غدا) له‌ نیۆیۆرك سازده‌كرێت.

یان كۆبیش نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، یان كۆبیش له‌وته‌كه‌یدا دوایین پێشهاته‌كانی‌ ره‌وشی‌ عێراق باسده‌كات.

پێشتر، یان كۆبیش راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان خوێندەوە، كه‌ تێیدا پێشبینی له‌ناوچوونی "خه‌لافه‌تی داعش"ی‌ كردبوو.

هه‌روه‌ها داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بوو پشتگیریی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای ململانێكان له‌عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP