xendan ads

شەش یاریزانی لاو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق ده‌كرێن

- 7/17/2017 12:16:00 PM 3255 جار خوێندراوەتەوە
هەڵبژاردەی عێراق

خه‌ندان-

باسم قاسمی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، بڕیاریدا شەش یاریزانی لاو بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی بكات. 

بۆ ئەو دوو یارییەی كە بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق، لەكۆتایی مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلول بەرامبەر تایلاند و ئیمارات لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی روسیا ئەنجامی بدات، باسم قاسم بڕیاریدا شەش یاریزانی لاو بانگهێشت بكات.

باسم قاسم كەپێشتر راهێنەری یانەی سلێمانی بووە بە پێگەی كوورەی راگەیاندووە، هەریەكە لەعەلی یاسین (گۆڵپارێزی یانەی نەوت)، حسێن عەلی (زەورا)، ئەحمەد جەلال (نەوتی باشور)، حەسەن عەلی (كارەبا)، شێركۆ كەریم (پیشەگەر لەخولی سویسرا)، مازن فەیاز (نەوت) بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كردووە . 

وتیشی‌ كه‌ دەیەوێت خوێنی نوێ بكات بەبەری هەڵبژاردەی عیراقداو لەرێی خواستی ئەو یاریزانانە بۆ درەوشانەوە هەڵبژاردەی عیراق سەركەوتن تۆمار بكات . 

باسم قاسم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردەكەی كۆدەبێتەوەو رۆژی 23 مانگ لەبەسرە یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڵەستین دەكەن و دواتریش رۆژی 26ی مانگ لە مالیزیا رووبەڕووی سوریا دەبنەوە.

هەڵبژاردەی عێراق هەلی گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیای لەدەستداوەو لەئێستاشدا بەپێنج خاڵ لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی گشتی كۆمەڵەی دووەمی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیادایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP