xendan ads

بەڤیدیۆ.. بەهۆی پارەوە هاوین دەکات بە زستان

- 7/17/2017 12:13:00 PM 78375 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد

پیاوێکی دەوڵەمەند لە سعودیە خانوویەکی گەورەی هەیەو بۆ ئەوەی لە گەرمای بەتینی هاوین رزگاری بێت بڕە پارەیەکی زۆر تەرخاندەکات بۆ دروستکردنی بارانبارین لەنێو ماڵەکەیدا.

ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەبینرێت ئەو پیاوەی خەڵکی سعودیە دیزاینی ماڵەکەی بەجۆرێک رێکخستووە لەکوێدا دڵی ئارەزووی کردبێت تافەی ئاو لەشێوەی بارانبارین دێتە خوارەوە.

ئەو پیاوە لە هاوینیشدا بیری زستان دەکات و دەیەوێت بۆ هەر کاتێک بیەوێت ژینگەی وەرزی زستان بۆ خۆی دروستبکات.

ئەو دەوڵەمەندەی سعودیە نزیکەی 10 ژووری دروستکردووەو تێیدا بەرهەمی ماست و شیری خۆماڵی تایبەت بەخۆیان بەرهەم دەهێنێت و چێژیان لێوەردەگرێت و لە ژیانێکی گوندەواریدا هەندێک لە رۆژەکانی بەسەر دەبات.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە وڵاتانی کەنداودا هاوڵاتیانی سعودیە دەوڵەمەندی زەبەلاحیان تێدایەو بەردەوام بەهۆی پارەی زۆرەوە کاری سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێن دەکەن، بەو پێیەی رێژەیەکی زۆری نەوت لە وڵاتەکەیاندا بوونی هەیەو بازرگانی گەورەیان هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP