xendan ads

ئه‌مه‌ریكا؛ پۆلیس ئۆتۆمبێلی داواكاری گشتی ویلایه‌تی فلۆریدا ڕاده‌گرێت

- 7/17/2017 11:57:00 AM 10097 جار خوێندراوەتەوە
رووداوه‌كه‌ رۆژی 19ی حوزه‌یرانی ڕابردوو ڕویداوه‌

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی 

ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له‌شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئۆتۆمبێلێكی جام تاریكی داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه‌ ڕاده‌گرێت و پشكنین بۆ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات. 

به‌پێی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، ڤیدیۆیه‌ك كه‌له‌كامێرایه‌كی تایبه‌تی ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه‌ وێنه‌ی گیراوه‌، ده‌ریده‌خات دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاده‌گرێت و ته‌ماشای مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌ ده‌كات پرسیاری لێده‌كات، "له‌گه‌ڵ چی ده‌زگایه‌ك كارده‌كه‌یت؟".

شۆفێره‌كه‌ش وه‌ڵامده‌داته‌وه‌ "من داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه‌م" . 

 دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌پشكنێت و دوای ئه‌وه‌ی داتاكان داخڵی كۆمپیوته‌ر ده‌كات، چونكه‌ پێشتر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی نه‌بینیوه‌ بۆیه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌ستاندووه‌. 

رووداوه‌كه‌ رۆژی 19ی حوزه‌یرانی ڕابردوو ڕویداوه‌ له‌نێوان ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و ئارامیش دی ئایالا، كه‌ داواكاری گشتی دادگای نۆیه‌مه‌ له‌ فلۆریداو داواكاری گشتییه‌ له‌ شاری ئۆرلاندۆ.  

دوای چه‌ندین داواكاری گشتی له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و خاتو ئایالاوه‌، بنكه‌ی پۆلیسی ئۆرلاندۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو تۆمارێكی ڤیدیۆیی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش سه‌رنجی ڕای گشتی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكادا ڕاكێشا و هه‌تا ئێستا ڤیدیۆكه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار جار بینراوه‌. 

ئایالا ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی ئه‌نجام نه‌داوه‌و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی تۆماركراوه‌، ئه‌وه‌ی كه‌جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕه‌ش بووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاساكانی فلۆریدا نه‌بووه‌.  


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP