xendan ads

به‌ریتانیا بودجه‌ی‌ زیاتر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی‌ عێراق ته‌رخانده‌كات

- 7/17/2017 11:42:00 AM 2339 جار خوێندراوەتەوە
موسڵ یه‌كێك له‌و شارانه‌ی‌ كه‌ زۆرترین زیانی‌ به‌ركه‌وتووه‌

خه‌ندان-

به‌ریتانیا بڕی‌ 5.2 ملیۆن دۆلاری‌ دیكه‌ ته‌رخانده‌كات، بۆ پڕۆژه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی‌ عێراق كه‌ پێشتر به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ بوون.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، به‌ته‌رخانكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیاده‌یه‌، بڕی‌   ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ به‌ریتانیا كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانیكردووه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ 15 ملیۆن دۆلار.

پڕۆژه‌كه‌ كه‌ له‌حوزه‌یرانی‌ 2015 ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئامانج لێی بنیاتنانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئارامییه‌ بۆ پارێزگاكانی‌ ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌واو دیاله‌و كه‌ركوك.

تائێستا زیاتر له‌ 1100 پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراون یان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان له‌ 23 شوێندا. 

ته‌رخانكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌، دوای‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ دێت كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ خاپوربووه‌.

له‌دوای‌ هێرشه‌كانی‌ داعش له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ 2014 و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ عێراق، چه‌ندین ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوون و ناوچه‌كانیش زیانی‌ گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.


نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP