xendan ads

کەی هاوڕێیەتی کوڕ و کچ دەبێت بە خۆشەویستی؟

- 7/17/2017 11:41:00 AM 22648 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد

توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا ئەنجامدراوەو باس لەنێوانی کچان و کوڕان دەکات لەو کاتەی وەک هاوڕێیەک دەبن و پەیوەندییەکەیان تەقلەیەک دەدات بۆ لایەنی سۆزداری و خۆشەویستی.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی توێژینەوەیەک لەسەر چوار هەزار کوڕ و کچی بەریتانی ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵییدایە، رای هەموویان وەرگیراوە لەسەر ئەوەی ماوەی هاوڕێیەتییەکەیان چەندی خایاندووە بۆ ئەوەی ببێت بە خۆشەویستی و سۆزداری.

ئەو ئامارە پێماندەڵێت جیاوازییەکە زۆر نییە پەیوەندی هاوڕێیەتی زوو دەتوێتەوەو دەبێت بە سەهۆڵبەندانی عەشق، 22%ی ئەو کچ و کوڕانە ئاشکرایانکردووە تەنها دوو بۆ سێ مانگ هاوڕێ بوون و دواتر پەیوەندی سۆزدارییان دروستکردووەو یەکتریان خۆشویستووەو یەکێک لەوان بەزوویی هەستی بە مەسەلەکە کردووە.

هەر لەو ئامارەی ئینگلیزەکاندا 16%ی ئەو کەسانە رایانگەیاندووە کە لەیەکەم مانگی هاوڕێیەتیاندا هەستیان بە خۆشویستنی یەکتر کردووەو 3%ی ئەو کچ و کوڕانەش باس لەوە دەکەن تەنها هەفتەیەکی تێپەڕ نەکردووە هاوڕێییەتییەکەیان بووەتە خۆشەویستی.

ئەوەی جیاوازە لەو ئامارەدا 10%ی ئەو کەسانە پێماندەڵێن هەرگیز لەو پەیوەندییەدا وشەی "خۆشمدەوێیت"یان بەکارنەهێناوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP