xendan ads

دووەم شاجوان بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

- 7/17/2017 11:14:00 AM 30874 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد

سکای ئۆلیڤیا میچێلی شاجوانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

رووداوی هاتوچۆکە لە باکووری رۆژئاوای بەریتانیا روویداوەو جگە لە شاجوانی پێشوو، هاوڕێیەکی تریان لەو رووداوەدا گیانی لەدەستداوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە.

سکای تەمەن 18 ساڵ و دوو هاوڕێی لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون و لەسەر رێگایەکی نزیک گوندی بوتڵ ڕووبەڕووی ئۆتۆمبێلێکی تر بوونەتەوەو ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە.

کەسوکارەکەی سکای باس لە شاجوان دەکەن و ئاشکرایدەکەن کە هەمیشە سۆز و خۆشەویستی بۆ چواردەورەکەی هەبووەو بڕێکی زۆر لە پارە و سامانی بۆ کۆمەڵەی خێرخوازی کۆکردووەتەوەو هاوکاری هەژارانی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کچێکی جوان و رۆح شیرین بووە.

سکای لە ساڵی 2014 نازناوی شاجوانی بەریتانیای بەدەستهێناوەو ساڵی دواتر دامەزراوەیەکی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بۆ سەر بەرانبەر پێکهێناوە.

لەم مانگەدا ئەمە دووەم شاجوان بەرووداوی ئۆتۆمبێل گیانلەدەستدەدات و لە چەند رۆژی رابردووشدا شاجوانی ئۆکرانیا لە پەخشی راستەوخۆی سناپ چاتدا و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا خۆی دەکێشێت بە ستوونی سەرشەقامێکداو لەگەڵ کچە هاوڕێیەکیدا گیان لەدەستدەدەن.

In a tribute, Ms Mitchell's family said: 'Skye was a popular, kind, caring girl who raised money for various charities'

Ms Mitchell won the Junior Miss North West title in 2014 and a year later launched an anti-bullying campaign after she was bullied over her looks when she was younger

Skye Olivia Mitchell, 18, and Caitlin Lydia Huddleston, 18, both from Millom, were pronounced dead at the scene of the incident on Friday night

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP