xendan ads

نرخی‌ زێڕ

- 7/17/2017 10:09:00 AM 15220 جار خوێندراوەتەوە
نرخی‌ یەك ئۆنسە بە 1230 دۆلارە

خەندان-

نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ ئەمڕۆ، لە بۆرسەی جیهانی بە 1230 دۆلارە، یەك مسقاڵ عەیار 18 بە 187 هەزار دینارە.

محەمەد حسێن، لەزەڕەنگەری‌ نیاز لەسلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، "نرخی‌ یەك ئۆنسە بە 1230 دۆلارەو نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عەیار‌ی‌ 18بە 187 هەزار دینارە، مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بە 218 هەزار دینارەو نرخی‌ یەك لیرە بە 267 دۆلارە".

دوێنێ نرخی‌ یەك ئۆنسە بۆ 1207 دۆلار دابه‌زی‌، هه‌روه‌ها نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عەیار‌ی‌ 18 بۆ181 هەزار دینارو مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بۆ 212 هەزار دینارو نرخی‌ یەك لیرە بۆ262 دۆلار دابه‌زی‌.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زێڕ بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی رابردوو بانكی ناوەندی ئەمەریكا بڕیارێكی تایبەت بە بەرزكردنەوەی نرخی سودی دهاتەكانی فیدڕاڵی‌ دەركرد، بەهۆیەوە نرخی زێڕ‌ بۆ نزمترین ئاست دابەزی و نرخی‌ ئۆنسەیەك گەیشتە 1133 دۆلار.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP