xendan ads

سه‌در كاری‌ دارایی له‌ره‌وته‌كه‌یدا قه‌ده‌غه‌ده‌كات

- 7/17/2017 7:42:00 AM 4066 جار خوێندراوەتەوە
موقته‌دا سه‌در

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ سه‌در، فه‌رمانیدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كاری‌ دارایی و بازرگانی‌ له‌ناو ره‌وته‌كه‌یدا، به‌ڵێنی‌ سزادانی‌ هه‌ر كه‌سێكیشیدا كه‌ سه‌رپێچی‌ بكات.

سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ كاری‌ حكومی‌ و دارایی له‌ناو ره‌وتی‌ سه‌دردا قه‌ده‌غه‌یه‌، داواشی‌ له‌لیژنه‌ی‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كرد، به‌شێوه‌یه‌كی‌ جددی‌ كاربكه‌ن بۆ سزادانی‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ناوی‌ ره‌وتی‌ سه‌در به‌كارده‌هێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتی‌ دارایی.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستوه‌رناداته‌ كاروباری‌ داراییه‌وه‌و ته‌نها چاودێری‌ كاره‌كان ده‌كات.

سه‌در ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ به‌تایبه‌تی‌ (سه‌رایا سه‌لام)، قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌شداری‌ له‌هه‌ر كارێكی‌ ئابوری‌ و داراییدا بكه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ پابه‌ندنه‌بێت سزاده‌درێت.

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، سیاسه‌تمه‌دارانی‌ ئێستاو پێشوو، قه‌ده‌غه‌یه‌ ده‌ستوه‌ربده‌نه‌ كاروباری‌ داراییه‌وه‌.

رابه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در هه‌روه‌ها داوای‌ له‌لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان كردووه‌، كاربكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌ دۆسیه‌كانی‌ زه‌وی‌ و زارو ته‌جاوزات، به‌نده‌ره‌كان له‌ناویاندا به‌نده‌ری‌ به‌سره‌، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كان به‌تایبه‌تی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نه‌جه‌ف.


نیشانەکردن :

#موقته‌دا سه‌در

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP