xendan ads

بەوێنە؛ خۆپیشاندان دژی گروپی G20 بەڕێوەچوو

- 7/7/2017 12:23:00 AM 4948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە هەزاران هاوڵاتی خۆپیشاندانیان دژی گروپی G20 ئەنجامداو پۆلیسی ئەو وڵاتە رووبەڕوویان بوونەوە.

رۆژی هەینی، گروپی G20 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لوتكەی بیست وڵاتە گەورە ئابوورییەكەی جیهان دەستپێبكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت، دانیشتوانی ئەو شارەش خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام دەدەن.

G20 یاخود كۆمەڵەی بیست، بریتیە لە كۆڕبەندێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری ئەو 20 وڵاتەی خاوەن گەورەترین ئابورین لە جیهاندا بە مەبەستی تاوتوێكردنی كێشە نێودەوڵەتیەكان، ئەمساڵیش شاری هامبۆرگی دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیا میوانداری ئەو لوتكەیە دەكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP