وته‌بێژی‌ كه‌جه‌كه‌ بۆ خه‌ندان: هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان

- 7/1/2017 10:53:00 AM 5668 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رحه‌د وارتۆ

خه‌ندان-

سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌تییان هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان.

سه‌رحه‌د وارتۆ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند "هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان، به‌ڵكو ئێمه‌ پڕۆژه‌كمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ هه‌موو كێشه‌كانی‌ چوار پارچه‌كه‌ی‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستان".

وتیشی‌ كه‌ ئێستا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه‌ بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و كۆنگره‌یه‌دا چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌.

سه‌رحه‌د وارتۆ بجه‌ختیكرده‌وه‌، "به‌بێ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی، پرسی كورد نه‌ له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ داگیركه‌ری‌ كوردستان".

هیواشی‌ خواست ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی‌ باكورو پارچه‌كانی‌ تر بدۆزێته‌وه‌، چونكه‌ كێشه‌كانی‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراون.

وته‌بێژی‌ كه‌جه‌كه‌، له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ریفراندۆمی‌ باشوری‌ كوردستانه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئه‌وان پشتگیری‌ له‌ریفراندۆم ده‌كه‌ن و ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ هه‌موو كوردانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ بدات.

به‌ بڕوای‌ وارتۆ، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم پشتگیری‌ ناوخۆ به‌ده‌ست نه‌هێنێت، پشتگیری‌ ده‌ره‌كی‌ به‌ده‌ست ناهێنێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌نه‌كان بڕیاری‌ لێبده‌ن.

نیشانەکردن :

#كه‌جه‌كه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP